کونسوڵگه‌ری ئه‌مریکا له‌ هه‌ولێر ئاژاوه‌گێڕی ده‌کات پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 27 حوزەیران 2017 08:51


به‌پێی زانیارییه‌كانی ژێده‌ر كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، له‌نێو كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ شاری هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك كوردی سه‌ر به‌ حزبه‌ سیاسییه‌كان له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن و ململانێ سیاسیه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی تر لێكده‌ده‌نه‌وه‌و وایانكردوه‌ رۆڵی فیتنه‌گێڕی و ئاژاوه‌نانه‌وه‌هه‌بێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ژێده‌ر، له‌ کونسوڵگه‌ری ئه‌مریکا له‌ هه‌ولێر، چه‌ند که‌سێک هه‌وڵی فیتنه‌گێڕی و گرفت دروستکردن ده‌ده‌ن.

ژێده‌ر ئاشكرای ده‌كات، گروپێک له‌ گه‌نجان و که‌سایه‌تیه‌کانی شاری هه‌ولێر، دوای جه‌ژن له‌ پارکی شانه‌ده‌ر کۆده‌بنه‌وه و بڕیار ده‌ده‌ن که‌ هه‌ڵوێست وه‌ربگرن دژی ئه‌و کارانه‌ی له‌ کونسوڵیه‌وه‌ ده‌کرێت. ئه‌و بڕیاره‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ کونسوڵگه‌ری ئه‌مریکا بێلایه‌ن نیه‌ و ده‌ستوه‌ردانی هه‌یه‌ له‌ ژیانی خه‌ڵک و ته‌نانه‌ت کێشه‌ی پارته‌ سیاسییه‌کان.

ژێده‌ری زانیاری ده‌ستكه‌وتووه‌، كه‌ ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی كورده‌كانی نێو كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر وایكردوه‌ له‌نێو حزبه‌ سیاسیه‌كاندا جۆرێك له‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ دروست ببێت، كه‌ ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ گه‌نجان و كه‌سایه‌تیه‌كانی شاری هه‌ولێر بڕیاریانداوه‌ سه‌ره‌تا ناڕه‌زایی دةربب{ن و دواتر خۆنیشاندان ئه‌نجام بده‌ن.

ژێده‌ر زانیاری به‌رده‌سته‌ كه‌ کونسوڵگه‌ری ئه‌مریکا له‌ هه‌ولێر بێ گوێدانه‌ هه‌ستی خه‌ڵک، رۆژی هاوڕه‌گه‌زبازانی پیرۆزکردووه‌ و ئاهه‌نگ و بۆنه‌ی سازکردووه‌. هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ چه‌ند کوردێک له‌ناو کونسوڵیه‌، کونسوڵگه‌ری ئه‌مریکایان کردووه‌ته به‌شێک له‌ ململانێی سیاسیه‌کانی هه‌رێم و به‌ ئاقاری خراپ ده‌یبه‌ن، له‌کاتێکدا هه‌زاران شه‌هید و بریندار هه‌یه‌ و خه‌ڵک گیانی خۆی ده‌به‌خشێت، کونسوڵگه‌ری ئه‌مریکا چه‌ند گه‌نجێکی دژ به‌ کوردستان هان ده‌دات و گه‌شتیان بۆ ریکده‌خات.

ژێده‌ر ئاشكرای ده‌كات كه‌ کونسوڵگه‌ری ئه‌مریکا له‌ هه‌ولێر، ڤیزا به‌وانه‌ ده‌دات که‌ دژ به‌ خه‌ڵک و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان قسه‌ ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ که‌ کونسوڵگه‌ری رۆڵێکی خراپ ده‌گێڕێت.