• یه‌كێتی له‌ به‌غدا به‌ بڕینی بودجه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ پارتی ده‌كات

  • عه‌بادی: ته‌نها پارتی سازش له‌سه‌ر كوردستان ناكات

  • ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی دژی بودجه‌ی كوردستانن

  • پارتی رێگه‌ ناده‌ین هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك بكرێت

  • یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردنی حكومه‌ت ده‌كات

یه‌كێتی له‌ به‌غدا به‌ بڕینی بودجه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ پارتی ده‌كات


ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ به‌غدا به‌ پاڵپشتی ته‌واوی پاڤڵ و لاهور جه‌نگی هه‌وڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌ ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان چڕكردۆته‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكراوه‌ كێشه‌ی بۆ دروست بكرێت و ره‌وانه‌كردنی رابگرن وه‌ك فشارێك تاكو پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ داوا زۆره‌كانی یه‌كێتی له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رازی ببێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ژێده‌ر كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارو ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌وانه‌ ئاڵا تاڵه‌بانی و پاڤڵ تاڵه‌بانی و لاهور و ئاراس جه‌نگی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی عه‌ره‌بییه‌ شۆڤێنیه‌كان له‌ گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ردراوه‌ نه‌نێردرێت و كێشه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن و وه‌ك كارتێكی فشار به‌ڕووی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رزی بكه‌نه‌وه‌ تاكو بچێته‌ ژێر باری ئه‌و داوا زۆرانه‌ی یه‌كێتی له‌وه‌رگرتنی پۆست له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات.



زیاتر بخوێنەوە

عه‌بادی: ته‌نها پارتی سازش له‌سه‌ر كوردستان ناكات


دوێنێ له‌ ٢٣/٣/٢٠١٩ له‌ كه‌ناڵی دیجله‌ له‌ دیدارێكدا پێشكه‌شكار د. نبیل جاسم كۆمه‌ڵێك پرسیاری له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد، هه‌ندێك له‌ پرسیاره‌كان سه‌باره‌ت به‌ خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر بوو.

پێشكه‌شكار: ئایه‌ به‌هۆی كه‌یسی كه‌ركوكه‌وه‌ هاوپه‌یمانێتی گه‌لی كـوردت له‌ده‌ست نه‌داوه‌.؟
حه‌یده‌ر عه‌بادی: نانا هه‌موو كوردم له‌ده‌ست نه‌داوه‌، ته‌نها ئه‌و كوردانه‌م له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ داوای ئازادی و سه‌ربه‌خۆییان بۆ كوردستانیان ده‌كرد و منیش ووتم نه‌خێر.

هه‌روه‌ها عه‌بادی ووتی: ئێوه‌ ته‌ماشای ئه‌و حزبه‌ كوردییانه‌ مه‌كه‌ن، مه‌به‌ستی (پارتی)یه‌ كه‌ توندن و سازش له‌سه‌ر خاكی كوردستان ناكه‌ن، من ده‌مزانی هه‌ندێك له‌ كورده‌كان به‌ ئاسانی سازش بۆ ئێمه‌ ده‌كه‌ن، مه‌به‌ستی (یه‌كێتی)یه‌.

پێشكه‌شكار: ئایا‌ بێ ڕێكه‌وتن و ته‌نسیق له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌تانتوانی بچنه‌ ناوو شاری كه‌ركوكه‌وه‌.؟ یان ڕێكه‌وتنی یه‌كێتی و قاسم سلێمانی ئه‌نجامدرا بۆ كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركوك ئینجا توانیتان بچنه‌ ئه‌و شاره‌وه‌.؟

حه‌یده‌ر عه‌بادی: به‌ڵێ ئه‌وه‌ ڕوویدا، باڵێكی یه‌كێتی ته‌نسیقی له‌گه‌ڵمان كرد و دواتر ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتی له‌ كوردستان به‌ خیانه‌تكار تاوانبار كران، به‌ڵام ئه‌وان خیانه‌تیان نه‌كرد به‌ڵكو ته‌نها سه‌فقه‌یه‌كی ڕێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ كرد و بێ ته‌قه‌ شاری كه‌ركوكیان ته‌سلیم به‌ ئێمه‌ كرد.

 

زیاتر بخوێنەوە

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی دژی بودجه‌ی كوردستانن


ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ به‌غدا هه‌وڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌ ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان چڕكردۆته‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكراوه‌ كێشه‌ی بۆ دروست بكرێت و ره‌وانه‌كردنی رابگرن.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ژێده‌ر كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارو ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌  به‌غدا له‌نێویشیاندا ئاڵا تاڵه‌بانی هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی عه‌ره‌بییه‌ شۆڤێنیه‌كان له‌ گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ردراوه‌ نه‌نێردرێت و كێشه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، به‌شێكی ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتی له‌ به‌غدا ئه‌ندامانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌ن كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ نیوه‌ی خاكی كوردستانیان به‌ حه‌شدی شه‌عبی فرۆشت و تاڵانكران. ئێستاكه‌ سه‌رقاڵی خۆڕێكخستنه‌وه‌ن له‌ به‌غداو هانی په‌رله‌مانتاران و لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان ده‌ده‌ن كه‌وا رێگری له‌ ناردنی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگرن.

Top of Form



زیاتر بخوێنەوە

پارتی رێگه‌ ناده‌ین هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك بكرێت


پەرلەمانتارێكی پێشوی پەرلەمانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، ئەگەر دۆخی كەركووك ئاسایی نەكرێتەوە، رێگە نادەین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ئەنجام بدرێت.

بڕیارە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بە ئەنجومەنی پارێزگای كەركووكیشەوە ئەنجام بدرێت.

شاخەوان عەبدوڵا، پەرلەمانتاری پێشوی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاندووه‌: تاوه‌كو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك بەردەوام دەبین لە كاركردن و سەبارەت بە ئاساییكردنەوەی دۆخی پارێزگای كەركووك  و هەنگاوی باش نراوە.

گوتیشی، بەڵام ئەگەر دۆخی كەركووك ئاسایی نەكرێتەوە تاوەكو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، بە هیچ شێوەیەك رێگە نادەین هەڵبژاردن لەو شارەدا بكرێت.

 

زیاتر بخوێنەوە

یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردنی حكومه‌ت ده‌كات


عەدنانی حەمەی مینا، ئەندامی سەركردایەتی ‌و شاندی دانوساندكاری یەكێتی نیشتمانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت ئەگەر مەرجەكانی یەكێتی قبوڵكرا بەشداری لەحكومەت دەكەن، ئەگەر قبوڵیش نەكرا خۆ دونیا وێران نابێت.

عەدنانی حەمەی مینا، ئەندامی سەركردایەتی‌ و شاندی دانوساندكاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم بە دەنگی ئەمریكای وتوە "ئێمه‌ تا ئێستا له‌ دانوستانداین له‌گه‌ڵ پارتی گه‌یشتینه ڕێككه‌وتن له‌دانانی به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا ئه‌و به‌رنامه‌ی ئێمه‌ به‌ڵێنمان داوه‌ به‌خه‌ڵك له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌گه‌ر جێی بو توانیمان داكۆكیكاری باش بین له‌جێ به‌جێ كردنی به‌رنامه‌كه‌مان به‌شدار ده‌بین ئه‌گه‌ر زانیشمان وانابێت به‌شداری ناكه‌ین، له‌دانوستانداین ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی یه‌كێتی قبوڵكرا به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر قبوڵیش نه‌كرا خۆ دونیا وێران نابێت ".

سه‌رچاوه‌ سیاسیه‌كانیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، یه‌كێتی ناتوانێت به‌شداری له‌ حكومه‌تدا نه‌كات، چونكه‌ خاوه‌نی پێگه‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌رێكی زۆری موچه‌خۆری بندیواره‌، ئه‌گه‌ر بایكۆتی حكومه‌ت بكات، ئه‌وا خۆی زه‌ره‌ر ده‌كات و ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌ناوخۆیدا زیاتر گه‌وره‌ ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه‌ یه‌كێتی رووبه‌ڕووی ئینشیقاق و لێكترازانی گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ به‌شێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ له‌گه‌ڵ به‌شداری حكومه‌تدان، ته‌نها باڵێكی ئه‌و حزبه‌ نه‌بێت دژی به‌شداری حكومه‌ت و داوای پۆستی گه‌وره‌تر له‌خۆیان ده‌كه‌ن.

 

زیاتر بخوێنەوە
Previous
داهاتوو